English  
 
K11

K11

کۆمپانیاکەمان

 وا بۆ زیاد لە بیست ساڵ دەبێت کۆمپانیای (ک. س توولس) وەک کۆمپانیایەکی مۆدێرن بۆ کاروباری کەرەستەی کارکردن، چارەسەری نوێ بۆ ئەو گیروگرفتانە دەدۆزێتەوە کە ڕۆژانە لە بواری تەکنیکدا دێنە ڕێمان و زیرەکانە کەرستەی کارکردنی گونجاو بۆ داواکارییە جۆراوجۆرەکان بەرهەم دێنێت.

کوالیتی بەرزی کەرەستەکانمان کە شێوەیەکی مۆدێرنیان لەخۆ گرتووە، لەهەمان کاتدیشدا نرخێکی گونجاویان هەیە، لەزۆر شوێنی دوونیادا ناسراون و لە کارکردندا پشتیان پێدەبەسترێت.

کاری ئێمە هەمیشە لە گەشەکردندایە، بەبەردەوامی وەکیلی تایبەت بۆ کۆمپانیاکەمان دەدۆزینەوە، لەو ڕێگایەوە ئەوانیش سوود لەو پڕۆگرامە تێروتەسەلە وەردەگرن کە ئێمە لە کەتەلۆگی کەرەستەکانماندا پێشکەشی دەکەین.

لەگەڵ خۆشحاڵی و شانازیمان بەم پێشکەوتن و گەشەکردنە، خاڵێکی گرنگمان لە بیر نەچووە: ئەوەش ڕۆلی ئێوەی بەڕێزە وەک مەعمیل و هاوەڵ لەم پێشکەوتنەدا. بەو باوەڕ و متمانییەی کە ئێوە بەو کەرەستانەی کۆمپانیاکەمان هەتانە، هەروەها ئامادەییتان بۆ کاری هاوبەش لەگەڵماندا، واتان لێکردووین هەمیشە مەودای کارەکانمان فراوانتر بکەین و پەرە بە کۆمپانیاکەمان بدەین.

لەداهاتووشدا دەمانەوێت بەبەردەوامی جێی باوەڕ و متمانەی ئێوە بیین. ئەمەش بە پێی لافیتەی کۆمپانیاکەمان:
 (ک. س توولس: لێهاتوو لەگاڵ خزمەتگوزار)
 
بینای ژمارە 1:  
ژووری کۆمپیوتەر / ژمێریاری
ژووری کۆمپیوتەر / فرۆشتن بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا
ا پێشوازیکردن لە میوانان / فرۆشتن بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا
مارکێتینگ
اانهۆمی دوو:
نهۆمی یەک :
نهۆمی ئەرزی :
نهۆمی ژێرزەمین :
بینای ژمارە 2:  
اکڕین
افرۆشتن بۆ ناوەوەی ئەڵمانیا
کافێتری
 ناردن
انهۆمی سێ:
انهۆمی دوو:
نهۆمی یەک :
نهۆمی ئەرزی :
بینای ژمارە 3:  
إبەڕێوبەری کۆمپانیا
سەنتەری فێرکردن / پێشانگا
هاتنەژوورەوەی کاڵا
انهۆمی دوو:
نهۆمی یەک :
نهۆمی ئەرزی :
بینای ژمارە 4 و5:  
مەخزەن  
(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)