English  
 
K11

K11

مركز تدريب

کەرەستەی کاری مۆدیرن و زیرەک لە خۆڕا نییە و پێویستی بە زانیاری تایبەت هەیە، تاکو توانا و گونجانی ئەم کەرەستانە بۆ کڕیار و بەکارهێنەران باش ڕوون بکرێتەوە. بۆیە لە کۆتایی ئەوگوستی 2009 دا سەنتەرێکی نوێمان بۆ فێربوون و تەکنیک کردەوە. لە پانتایی 600 مەتر دووجا دا کڕیار و وەکیل و کارمەندەکانمان هەموو زانیاریەکی گرنگ لەسەر بابەتە جیاوازەکانی کۆمپانیاکەمان وەردەگرن. ئەمەش لەژێر ناونیشانی: (هەموو زانیاریەک لەژێر یەک سەقفدا).
گرنگترین ناوەرۆکی ئەم سەنتەرەش کراوە بە 10 بەشەوە. هەموو کەرەستە تایبەتیەکانی کار دابەشکراون بەپێی جۆری بەکارهێنانیان، بۆ نموونە کەرەستەی تایبەت بۆ سەیارە یان بۆ مەکینەی ئامێرێک، یان پڕۆگرامی (ڤیدیۆسکۆپ). لەم بەشانەدا میوانەکان دەتوانن چۆنێتی بەکارهێنان و چارەسەرە جیاوازەکان لە بواری تەکنیکدا ببینن.

هەروەها زۆر سەرنجڕاکێشانە لەبەشی وەرشەدا کەرەستەی تایبەتی (ک. س) پێشانی میوانەکان دەدرێت و خۆشیان دەتوانن ئەم کەرەستانە تاقیبکەنەوە. هەروەها لەسەر پەردەیەکی 30 مەتری، (داتا شۆیەکی) تایبەت بە کەرەستە سەرەکیەکان و بەکەرەستە تایبەتیەکان پێشان دەدرێت.
شانازیەکی تایبەتیش دەکەین بە هۆڵە نوێکەمانەوە کە بۆ کۆنفرانس و کۆبوونەوە تەرخانمان کردووە.
ئەم هۆڵە کە بە نوێترین تەکنیکی (مولتی میدیا) ڕازاوەتەوە، قەبارەیەکی گەورەی هەیە بۆ گشت سیمینارێکی فێربوون و کۆنفرانسێک. هەر شوێنێکی دانیشتنی ئەم هۆڵە کۆمپیوتەرێکی تایبەتی لەسەرە کە بۆ بەشداربووان ئیش ئاسان دەکات و لەهەمان کاتدا زانیاری مۆلتی میدیایان پێدەدات.

 
لە بواری پێشخستنی توانا و زیادکردنی زانیاری کارمەندەکانمانەوە، ئێمە هەمیشە لە هەوڵ دانداین. بۆ ئەم مەبەستە ئەکادیمی (ک. س)مان بۆ کارمەندەکانمان کردۆتەوە، کە ناوبەناو (ۆرک شۆپ) و کۆرسی تایبەتیان بۆ دەکەینەوە، بۆ نموونە لە بواری ڕێکخستندا یان بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و پڕۆگرامی تایبەتیدا. هەروەها ناوبەناو پسپۆڕی شارەزا لە دەرەوەی کۆمپانیاوە دێنین و بەیارمەتی ئەوان هەوڵی پێشخستنی کارمەندەکانمان دەدەین. وەک تەواوکەرێکیش بۆ ئەم پڕۆگرامانەی ئەکادیمێکەمان، دوو کۆرسی فێربوونی زمانی بیانیش بۆ کارمەندەکانمان دەکەینەوە.

ببۆ گرووپێکی گەورە یان بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت، ئەگەر بیانەوێت لە بارەی بابەتێکی تایبەتەوە شت فێر ببن، ئەوا کۆرسی تایبەتیان بۆ دەکەینەوە.
 

(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)