English  
 
K11

K11

کۆنترۆلی کوالیتی

لەشوێن خۆوەستان مانای دواکەوتووییە، بۆیە ئێمە بەبەردەوامی کار دەکەین، تاکو کوالیتی ئامێرەکانمان باشتر بکەین و مۆدێرنتریان بکەین.
لەڕێگای کۆنترۆلکردنی کوالیتی بەرهەمەکانمانەوە لە (هۆیزنشتام) خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، تاکو هەر پارچەیەک لە ئامێرەکانمان بەشێوەیەکی ڕێک وپێک و مۆدێرن تاقیبکرێنەوە.

ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین لەڕێگایەکی مۆدێرنەوە مەعدەنی کەرەستەکانمان تاقیبکەینەوە و لە ئەنجامدا تەمەنی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە زیاد بکەین و بە هێزتریان بکەین.


ئەگەر لەگەڵ ئەمانەشدا لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرێکی ئێمەدا شتێکتان بە دڵ نەبێت، ئەوا ئەم دوو ڕێگەیەتان لەبەردەمدایە:

1. پەیوەندی بە وەکیلەکەمانەوە بکەن، کە ئامێرەکەتان لێ کڕیوە.
2. دەتوانن زۆر پارچەی تازە لەلای ئێمە داوا بکەن (بکڕن) و خۆتان ئامێرەکە چاک بکەنەوە.


ئەگەر هەر کەرەستەیەکی (ک. س توولس) نووقسانییەکی لە درووستکردندا یان لە مەعدەندا تیادابێت، ئەوا بێگومان کەرەستەیەکی نوێتان لە بری دەدەینێ.

(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)