English  
 
K11

K11

وەرزشی سەیارەی پێشبڕکێ

قورسترین تاقیکردنەوە بۆ کەرەستەکانمان!
تکەرەستەکانی (ک. س توولس) لە وەرزشی سەیارەی پێشبڕکێدا (پێشبڕکێی ڕاڵی) زۆر بڵاوە. زۆر لە سەیارەکانی پێشبڕکێی ڕاڵی کەرەستەی ئێمە لە کاتی پێشبڕکێ گرنگەکانی دوونیادا بەکار دەهێنن، وەک بۆ نموونە: ڕاڵی (دیزێرت چالینج) لە دوبەی، یان ڕاڵی بەناوبانگی (داکار). لەم زەحمەترین جۆری پێشبڕکێی سەیارانەدا، گرنگ ئەوە نییە بە تەنها سەیارە و شۆفێرەکانی خێرا بڕۆن، بەڵکو گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە پارچەکانی سەیارەکە بەرگەی ئەو پێشبڕکێ قورسە بگرن. ئێمەش بە شانازییەوە توانیومانە بەرگەی ئەم جۆرە پێشبڕکێیە بگرین. تیپی پێشبڕکێی (2 درایڤ رەیسینگ) لەگەڵ تیپی (ب. م. ڤ ئیکس ڕەید) تەنها کەرەستەی سەیارە و چاککردنەوەی سەیارەی ئێمە بەکاردەهێنن.

 

 

 
Dakar ئەنجامی پێشبڕکێی ڕاڵێکانی بەڕێز (شتێفان شۆت):

2005 ڕاڵی دوبەی – شانزەهەمین بوو
2006 ڕاڵی دوبەی – هەژدەهەمین بوو
2007 ڕاڵی دوبەی – بەشدار نەبوو چونکە مەکینەی سەیارەکەی لەکاتی تاقیکرنەوەکاندا خراپ بوو.
2008 ڕاڵی ناوەڕاستی ئەوروپا – تەواوی نەکرد چونکە لە ڕۆژی چوارەمدا دەعمی کرد.
2009 راڵی داکار – حەفتاو چوارهەمین بوو.
2010 راڵی داکار – بیستو شەشەمین بوو.
2011 راڵی داکار – بیستەهەمین بوو.
2012 راڵی داکار – سیو یەکەمین بوو.
2012 راڵی ئەبوزەبی – دەهەمین بوو.
2013 راڵی داکار – 48
2013 راڵی ئەبوزەبی – 8.
 
(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)