English  
 
K11

K11

سەیارە تایبەتیەکانی کۆمپانیا بۆ زانیاری
گەیاندن (ئینفۆ مۆبیل)

سەیارە تایبەتیەکانی کۆمپانیا بۆ زانیاری گەیاندن (ئینفۆ مۆبیل):

10 سەیارەی گەورەی تایبەتمان هەیە بە گەیاندنی زانیاری لەگەڵ یەک سەیارەی تایبەت بە سێرڤس.
1 فۆرد (ترانزێت 350 ئی ل 3 تەن و نیو).
1 فۆرد (ترانزێت 350 ئی ل 3 تەن و نیو) تایبەت بە سێرڤس مۆبیل.
3 ئیڤێکۆ (دەیلی 6 تەن و نیو).
3 ئیڤێکۆ (دەیلی 7 تەن).
2 ئیڤێکۆ (ئیرۆ کارگۆ 12 تەن).
1 ئیڤێکۆ (ئیرۆ کارگۆ 8 تەن و نیو).
 

هەروەها زۆر شانازین بە سێ سەیارەی لۆری گەورەی 12 تەنیەوە (ئیڤێنت مۆبیل) کە تەرخانمان کردووە بۆ موناسەبات. هەر یەک لەم لۆرئئانە 10 پارچەی سەیارەی تایبەتیان لە خۆ گرتووە کە لەو ڕێگایانەوە کەرەستە تایبەتیەکانی سەیارە چاککردنەوە و کەرەستەی فیتەری لە پێشانگا و موناسەبەکاندا پێشان دەدەین.

10 کارمەندی زۆر شارەزامان لەگەڵ ئەم لۆریانەدا دەڕۆن و وەکیل و کۆمپانیا جیاوازەکان و دوکانی فیتەری سەیارە گەورەکان فێری بابەتی نوێی جیهانی سەیارە دەکەن. ئەگەر ئەو شوێنانە هەر گیروگرفتێکیان لەو بوارانەدا هەبێت بۆیان چارەسەر دەکەن. سەیارەکانمان کە بۆ بواری زانیاری داناوە، بەگشتی زۆربەی ئەو شت و بابەتانەی تیادایە کە پەیوەندی بە جیهانی سەیارە و کەرەستەی سەیارە چاکردنەوە هەیە. سەیارەیەکی فۆردی 3 تەنی و نیومان تەنها بۆ بواری وەستای ناو ماڵ تەرخان کردووە. ئەم سەیارەیە وەک کەتەلۆگێک وایە، بەڵام زۆربەی بابەتەکان لەناو سەیارەکەدان نەوەک لە دووتوێی پەڕتووکێکدا بن.

ئەگەر پێتان خۆش بێت یەکێک لەم سەیارانە بێن بۆ لاتان و پێشانگایەکی تایبەتان بۆ بکەینەوە، ئەوا قسە لەگەڵ یەکێک لە وەکیلەکانمان بکەن بۆ ئەم مەبەستە. هەڵبەتە ئەم خزمەتگوازاریەش بۆ ئێوە بێ موقابیلەوە و بە خۆڕاییە.
 

لەم ڕێگایەوە دەتوانن لە نزیکەوە و لە شوێنی خۆتانەوە چاوتان بەو کەرەستەو بابەتە جیاوازانە بکەوێت کە کۆمپانیاکەی ئێمە پێشکەشی دەکات.
(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)