English  
 
K11

K11

20  ساڵ (ک. س توولس): بڵاوکراوەی ساڵڕۆژی یادی کۆمپانیاکە.

  PDF  

مێژووی کۆمپانیا:

1992

وەک کۆمپانیایەکی بچوک بۆ بازرگانی کەرەستەی کارکردن و مەکینەی جۆراوجۆر، لەلایەن بەڕێزان (پیتەر کیونە و شتێفان شۆت) لە شاری (ئۆفنباخ) دامەزرا

1994

گواستنەوەی کۆمپانیاکە کە چوار کارمەندی هەبوو بۆ شارۆچکەی (ئۆبێرتسهاوزن).

1998

گەورەکردنی بنکەی کۆمپانیاکە لە (ئۆبێرتسهاوسن) و زیادکردنی ژمارەی کارمەندان بۆ 38 کەس.

2002

گواستنەوەی کۆمپانیا بۆ شارۆچکەی (هۆیزنشتام) و لەوێ درووستکردنی بنکە و مەخزەنی سەرەکی کۆمپانیا کە ژمارەی کارمەندانی گەشتبووە 42 کەس.

2006

بەبۆنەی گەشەکردنی کۆمپانیاوە، کە ژمارەی کارمەندانی گەیشتبووە 100 کەس، ڕووبەری بنکەی کۆمپانیاکەش گەشەی کرد و فراوانتر کرا و بوو بە 1800 مەتر دووجا و پانتایی مەخزەنەکە بوو بە زیاد لە 5000 مەتر دووجا.

2009

مەخزەنی سەرەکی کۆمپانیا فراوانتر کرا و بوو بە 9000 متەر دووجا. هەروەها سنتەری فێرکردن کرایەوە و ئۆفیسەکانی بیناکە زیاد کران.

2012

زیاد لە 190 کارمەند لە بنکەی سەرەکی کۆمپانیا لە (هۆیزنشتام)، کەرەستەی کار بە زیاد لە 90 وڵاتی دوونیا دەفرۆشن.

کۆمپانیای (ک. س توولس) بۆ کەرەستەی کار و مەکینە، کۆمپانیایەکی پێشەوای جیهانییە بۆ بازرگانیکردن بە کەرەستەی کارکردن و کەرەستەی دامەزراندنی وەرشەدا. ئەم کۆمپانیایە کە لەساڵی 1992 دا دامەزراوە و ئێستا لە شارۆچکەی (هۆیزنشتام)ی ناوچەی (هێسن)ی ئەڵمانیدا جێگیرە، زیاد لە 320 کارمەندی هەیە و لە جیهاندا 9 فەرعی هەیە. (ک. س توولس) شانازی بە کوالیتی بەرزی شمەکەکانیەوە دەکات و هەروەها ئەم شمەکانە بەبەردەوامی مۆدێرن دەکاتەوە و بەنرخێکی گونجاوی هەرزان بڵاودەکاتەوە. لەڕێگەی بەستنەوەی مەخزەنە گەورە و مۆدێرنەکانییوە لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا، توانای فرۆشتن و ناردنی کەرەستە و شمەک زیاد کراوە.
بە پێی بەڵگەنامەی (دین ئیزۆ 9001) بۆ بواری سیستەمی بەڕیوەبردن، (ک. س توولس) تونیویەتی بەبەردەوامی سێرڤسی خۆی باشتر بکات.

لە ساڵی 1992 دا کۆمپانیاکە تەنها بە 30 کەرەستەی جیاواز دەستی بە بازرگانی کرد، هەشت ساڵ دوای ئەوە ژمارەیان گەیشتە نزیکەی پێنج هەزار. لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا مەخزەنە سەرەکیەکەی کۆمپانیا زیاد لە بیست و سێ هەزار کەرەستەی جیاوازی لەخۆ گرتووە. هەر لە چەکوش و قەڵەمی وەستاییەوە، تاکو چەندین جۆری پلایس و سوکلئیسپانە و کەرەستەی تایبەتی بۆ فیتەری سەیارە و وەستای ئاو و دانانی بۆڕی و سیستەمی گەرمی و پێداویستیە جیاوازەکانی کارگەکان و پیشەسازی. لەپاڵ ئەمانەشدا کەرەستەی تایبەتی بۆ درووستکردنی وەرشەی وەستایی دابین دەکرێت و سنووق و دۆڵابی تایبەتیش بۆ هەڵگرتنی کەرەستە و شتومەکیش دەفرۆشرێن. هەروەها پلانی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتە جیاوازەکان لەم بوارانەدا دادەنرێن و سێرڤسێکی تێروتەسەل بە مەعمیلەکانمان پێشکەش دەکرێت.

کڕیار و مەعمیلەکانمان، کە هەمیشە دێنەوە بۆ لامان، دەتوانن بڕیاری چۆنێتی درووستکردن و پێکەوەبەستنی کەرەستەکان بدەن. لەکەمترین کاتدا داواکارێکانیان جێبەجێ دەکرێن و پارچە جیاوازەکانی داواکریەکانیان پێکەوە دەبەسرێن یان بۆیان درووستدەکرێن.
وەک پاداشتی ئەم ماندووبوونەش (ک. س توولس) تائێستا هەمیشە ڕادەی گەشەکردنی لە ئاستێکی بەزدا ماوەتەوە و لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا 9 فەرعی لە جیهاندا هەیە و بازرگانی لەگەڵ زیاد لە 60 وڵاتی دوونیادا دەکات. بینای سەرەکی کۆمپانیاکە چەندین جار پانتاییەکەی زیاد کراوە و تەنها لە ئەڵمانیادا زیاد لە 320 کارمەند ئیش دەکەن.
 

(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)