English  
 
K11

20Jahre

Clipfinder

کۆمپانیا

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان،

وا بۆ زیاد لە بیست ساڵ دەبێت کۆمپانیای (ک. س. توولس) وەک کۆمپانیایەکی مۆدێرن بۆ کاروباری کەرەستەی کارکردن، چارەسەری نوێ بۆ ئەو گیروگرفتانە دەدۆزێتەوە کە ڕۆژانە لە بواری تەکنیکدا دێنە ڕێمان و زیرەکانە کەرستەی کارکردنی گونجاو بۆ داواکارییە جۆراوجۆرەکان بەرهەم دێنێت.

کوالیتی بەرزی کەرەستەکانمان کە شێوەیەکی مۆدێرنیان لەخۆگرتووە، لەهەمان کاتیشدا نرخێکی گونجاویان هەیە، لەزۆر شوێنی دوونیادا ناسراون و لە کارکردندا پشتیان پێدەبەسترێت.

لە بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکەماندا، کە لە تەلارێکی مۆدێرن پێکهاتووە، ئێستا زیاد لە230 کارمەند لە سەر پانتایی 2000 مەتر دووجا کار دەکەن. هەروەها مەخزەنێکی سەرەکی گەورەمان هەیە کە پانتاییەکەی زیاد لە 9000 مەتر دووجا دەبێت و هەمیشە ئامادەی ناردنە دەرەوەی هەر کەرەستەیەکی داواکراوە. لەم مەخزەنەدا دەتوانین بەبۆنەی دۆڵابە گەورە و بەرزەکانمانەوە شوێن بۆ شمەک و کەرەستەی تریش تەرخان بکەین.

 

کاری ئێمە هەمیشە لە گەشەکردندایە، بەبەردەوامی وەکیلی تایبەت بۆ کۆمپانیاکەمان دەدۆزینەوە، لەو ڕێگایەوە ئەوانیش سوود لەو پڕۆگرامە تێروتەسەلە وەردەگرن کە ئێمە لە کەتەلۆگی کەرەستەکانماندا پێشکەشی دەکەین.

هەر بۆ پەرەپێدان بەم پێشکەوتنە، کەتەلۆگی بەرهەمەکانمان سەرلەنوێ تازەکردەوە و بەشێوەیەکی جوان دامان ڕشتەوە. نوێترین کەتەلۆگمان (ک 15) زیاد لە هەزار و سەد لاپەڕە دەبێت و لەژێر ناونیشانی (دونیای کەرەستەدا) زیاد لە چواردە هەزار کەرەستەی لەخۆ گرتووە.

بابەتە جیاوازەکانی کەتەلۆگەکە بە شێوەیەکی ئاسان و دیار بەشکراون و لە ڕێگای پێڕستێکەوە بەخێرای هەر کەرەستەیەک لە کەرەستەکان و هەر مارکەیەک لە مارکەکانی ناو کەتەلۆگەکە دەدۆزرێتەوە و لەهەم کاتیشدا خاسڵەتەکانی دەبینرێت.
لەم خاسڵەتانەشدا گرنگیەکی زۆرمان بە باسکردنی لایەنە تەکنیکیاکانی هەر کەرەستەیەک لەم کەرەستانە داوە، ئەمەش بۆ ئەوەی کەرەستەی گونجاو بە پێی پێویستێکانتان بدۆزنەوە.

لەگەڵ خۆشحاڵی و شانازیمان بەم پێشکەوتن و گەشەکردنە، خاڵێکی گرنگمان لە بیر نەچووە: ئەوەش ڕۆلی ئێوەی بەڕێزە وەک مەعمیل و هاوەڵ لەم پێشکەوتنەدا. بەو باوەڕ و متمانییەی کە ئێوە بەو کەرەستانەی کۆمپانیاکەمان هەتانە، هەروەها ئامادەییتان بۆ کاری هاوبەش لەگەڵماندا، واتان لێکردووین هەمیشە مەودای کارەکانمان فراوانتر بکەین و پەرە بە کۆمپانیاکەمان بدەین.

لەداهاتووشدا دەمانەوێت بەبەردەوامی جێی باوەڕ و متمانەی ئێوە بیین. ئەمەش بە پێی لافیتەی کارمان:
 (ک. س: لێهاتوو لەگاڵ خزمەتگوزار)

(گشت کەرەستەکانی ئەم ماڵپەڕە تەنها لە لای وەکیلەکانی خۆمان دەستدەکەون)